
تکایە چاوەڕوان بە
زانیارییەکان دەهێنرێن، تەواو دەبێت بەم زووانە

زانیارییەکان دەهێنرێن، تەواو دەبێت بەم زووانە

دوای ڕووداوەکانی ساڵانی 1960 کان ,خێزانێک ماڵ دەگوازنەوە بۆ (دێری)، لەگەڵ گەیشتنیان شتی زۆر خراپ ڕوودەدات ، ئەو کاتە پێش ڕووداوەکانی یەکەم فیلمی زنجیرەی "It" ی ستیڤن کینگ بوو .

(یی گانگ) شازادەی جۆسۆنە و کەسێکی تۆڵەخوازە ، لەگەڵ بازرگانێک کە بیریان لەدەستداوە بە شێوەیەکی سەیروسەمەرە جەستەکانیان دەگۆڕن، ئەمەش تۆڕێک لە پەرتەوازەیی، چارەنووسێکی چاوەڕوانەکراو دەردەخات.

پارێزەرێکی گەنج و تازە دەستپێکەر کە متمانەی بەخۆیەتی وە ڕۆحێکی بەهێزی دادپەروەری هەیە ، دەگاتە فێرگەیەکی گەورەی یاساییەوە ، ڕێگای جیهانی ئاڵۆزی یاسا دەبڕێت لەژێر ڕێنمایی مامۆستایەکی سارد و توندەوە.

دکتۆر (ڤیکتۆر فڕانکنشتاین)، زانایەکی زۆر بلیمەتە بەڵام خۆبەزلزانە ، بوونەوەرێك دەهێنێتە ژیانەوە لە تاقیکردنەوەیەکی ترسناكدا کە دواجار دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەردوو دروستکەر و دروستکراوە کارەساتبارەکەی.

(بێک ئاه-جین) ئەکتەرێکە کە جوانی و ناودارییەکەی لە پێشینە دادەنێت بۆ ئەوەی کەسانی تر بخوێنێتەوە و یاریان پێ بکات. زۆر کینە لە دڵیدا هەڵدەگرێت لە پشت ڕەفتارە تاڕادەیەک چاکەکەیەوە.

کاتێک دوژمنە خراپەکارەکەیان دوای ١٦ ساڵ دووبارە دەردەکەوێتەوە، جارێکی دیکە دەستەیەک لە شۆڕشگێڕانی پێشوو کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی کچی یەکێک لە ئەندامەکانیان ڕزگار بکەن.

سەدەیەک بەر لە ڕووداوەکانی زنجیرەی (یاری تەختە پاشایییەکان) , سوارچاکێکی گەنج و باڵابەرز بەناوی (دەنکن) لەگەڵ (ئێگ)ـی یاوەری بەناو وێستێرۆسدا دەگەڕان . لەو سەردەمەی کە هێشتا بنەماڵەی تارگێریەن فەرمانڕەوای تەختی ئاسنین بوون و یادەوەریی ئەژدیهاکان هێشتا لە هزری خەڵکدا مابوون ، چارەنووسێکی مەزن و دوژمنی بەهێز و دەستکەوتە مەترسیدارەکان چاوەڕێی ئەم هاوڕێ بێ هاوتایانە دەکەن.

داڵاس، سەماکارێکی ماندوو بەڵام سەرکێش، سوورە لەسەر ئەوەی بچێتە باشترین قوتابخانەی سەما لە وڵاتدا—کە قوتابخانەی کۆنی دایکی کۆچکردوویەتی. بەڵام، ئەو خەونە بە شێوەیەکی لەناکاو لە ڕێگای خۆی لادەدات کاتێك ئەستێرەی فوتبۆڵی خۆشەویست بەڵام بە نهێنی خەمبار، درەیتن، بە چیرۆکێکی تایبەت بە خۆیەوە دێتە ناو ژیانی.




